تەمەنی خۆکوژیی هاووڵاتییان لە کوردستان دابەزیوە

11:35 - 20 خەرمانان 2720

ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی "مورتزا" خەڵکی گوندی "گلدرە"ی شاری هلیلانیی پارێزگای ئیلام، بەهۆی کێشەی دەرونییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەلایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕێکەوتدا، ژنێکی لاو بە ناوی "سەیران دۆرج دۆڕ" کچی "مەسعوود" خەڵکی گوندی "دربکە"ی شاری پیرانشار، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە لاوە چەند مانگێک بوو کە ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو و بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، خۆی کوشتووە.

ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران، ڕێژەی خۆکوژی لەنێو مێرمنداڵان و لاوانی ٧ لەسەد ڕاگەیاندووە.