تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە کۆڵبەران و دەستداگرتن بەسەر کوڵی کۆڵبەران

10:31 - 30 سەرماوەز 2720

شەوی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەز، هێزەکانی هەنگی سنووریی حکوومەتی ئێران، لە سنووری نەوسوود لە سەر ڕێگای کۆڵبەران بۆسەیان داناوەتەوە و تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی حکوومەتی لەو ژمارە کۆڵبەرانە، کۆڵبەران ناچاربوونه کۆڵەکانیان بەجێبهێڵن و هێزە نیزامییەکان دەستیان گرتووە بە سەر شتومەکی کۆڵبەران و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "هێزە سنوورپارێزەکان، باری دوو کۆڵبەریان بە ناوەکانی "یاوەر و یەزدان" خەڵکی شاری سەلاس‌باوەجانی داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

سەرچاوەی کوردپا هەروەها لەوبارەیەوە دەڵێت: "کۆڵی ئەو دوو کۆڵبەر ٧٠ کیلۆ پوشاک بووە".