تەقینەوەیی گاز، لە پادگانی سپای پاسداران دوو قوربانی لێکەوتەوە

21:12 - 31 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی نەشتی گازی سروشتی ق وتەقینەوە لە پایگای ئەڵمێهدی شاری ورمێ، ٢ سەرباز بە توندی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کردپا، سەر لە بەیانی ڕۆژی ٣١ خاکەلێوە، تەقینەوەیەکی گەورە لە ئاشپەز خانەی پادگانی سپای پاسداران، بریندار بوونی دوو سەربازی لێکەوتەوە.

یەکێک لە سووتاوەکانی ئەو تەقینەوەیە بە ناوی محەممەد سۆفی سوڵتانی خەڵکی شاری شنۆ ڕاگەیەنراوە و دەرەجەی سووتاویەکەی لە سەرەوەی٥٠%ـە.

بریندارەکەی دیکەی پادگانی ئەلمێهدی شاری ورمێ، هاووڵاتییەکی ئازەریە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتە و سووتاوەیەکی دەرەجە یەکە.

هەواڵدەرییە خۆجێیە کوردییەکان لەو بارەیەوە بڵاویان کردەوە، کەمی شوێنی ئاشپەزخانە و نەبوونی ئەیمەنی و کەرەستەی پێویستی چێشت لێنان هۆکاری سەرەکی ڕوودانی ئەو ڕووداوە بوو.

پادگای ئەلمێهدی لە ٢٠ کیلۆمێتری جادەی دەریای ورمێ، بۆ شاری تەورێز هەڵکەوتووە، کە بە یەکێکە لە گەورەترین پادگانەکانی سپای پاسداران لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ئەژمار دێت.

ئەو دوو سەرباز هەنوکە لەنەخۆشخانەی خومینی شاری ورمێ لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان.

بودجەی نیزامی سپای پاسداران لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا، ٩٦٢٨میلیارد تمەن خەمڵێنراوە، کە زۆرترین پشکی لە نێو ناوەندە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا پێبڕاوە.