تەقینەوەی کەپسوولی گاز سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

11:55 - 14 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، بەهۆی تەقینەوەی کەپسوولێکی گاز لە یەکێک لە کانێکسەکانی بوومەلەرزەلێدراوانی شاری سەرپێڵ ‌زەهاو، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئەرسەلان غەزەنفەری" تەمەن ٤٠ ساڵ و "عەلی ئەشرەف نەزەری" تەمەن ٤٢ ساڵ، گیانیان لەدەست دا.

ئەو دوو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی "زەڕین چووبـ"ـی شاری سەرپێڵ زەهاو بوون.

هەروەها لەو ڕووداوەدا منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ تووشی سووتاوی بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ئەو ڕووداوە کاتژمێر ٧ی ئێوارە بە کاتی کرماشان ڕووی دابوو.