تەقینەوەی مین کەمئەندامبوونی هاووڵاتییەکی سەرپێڵ‌زەهاوی لێکەوتەوە

10:24 - 13 رێبەندان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سامان ڕەزایی" لە نزیک گوندی "ملەدزگە"ی شاری سەرپێڵ‌زەهاو، بەهۆی تەقینەوەی مینێک بە سەختی بریندار بوو و لاقێکی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، تووشی ئەو ڕووداوە بووه.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان کراوە.