تەقینەوەی مین لە شاری مێهران دوو کوژراوی لێ کەوتەوە

12:31 - 1 رەشەمه 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ۳۰ی ڕێبەندان، تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە سنووری شاری مێهران، دوو کوژراوی لێ کەوتەوە.

میدیاکانی حکوومەتی ئێران، شوناسی کوژراوەکانی ئەم ڕووداوەی "عەلیڕەزا گوڵ‌محەممەدی" و "مەحموود حاج‌قاسمیـ"‌ی، ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو مەئموورە نیزامییە، لە کاتی دۆزینەوەی بێسەروشوینەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، لە نزیک پاسگای "دوراجیـ"ـی عێراق لە ناوچەی "کەلە قەندیـ"ـی شاری مێهران، بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون.