تەقینەوەی تەرەقەی دروستکراوی دەستی برینداربوونی چەند هاووڵاتیی لێ کەوتەوە

11:21 - 20 رەشەمه 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەمە، لە بینایەکدا لە شاری سەقز، بەهۆی تەقینەوەی تەرەقەی دروستکراوی دەستی، سێ هاووڵاتیی بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە لە ژێرزەوینی خانووبەرەی هاووڵاتییەک لە بلواری "وەحدتـ"ـی شاری سەقز ڕووی داوە.

هەواڵدەرییە خۆجێیەکانی شاری سەقز، لە زمانی شایەتحاڵەکان باسیان لە ئەگەری تەقینەوەی "نارنجەکـ"ـی دەستیی دروستکراو کردووە.

دەوترێ باری تەندروستیی یەکێک لە برینداربووەکانی ئەو ڕووداوە، نالەبارە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە، کراوە.