تەزووی کارەبا گیانی کرێکارێکی خەڵکی سەردەشتی لە هەرێمی کوردستان ئەستاند

11:52 - 30 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، کرێکارێکی کورد بە ناوی "جەماڵ ئەحمەدی" کوڕی حوسێن خەڵکی گوندی "نێوژێـ"ـی شاری سەردەشت، لە کاتی کارکردن لە هەرێمی کوردستاندا، تووشی ڕووداوی کار بووە و گیانی لەدەست داوە.

ئەو کرێکارە کوردە، لە بینایەکی نیوەکارەدا خەرێکی کاربووە کە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە.

بەهۆی بێکاری و گرانیی لەڕداەبەدەر لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستاندا، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بۆ کارکردن و دابینکردنی بژێویی ژیانیان، ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن کە زۆر جار تووشی ڕووداوی کار دەبن و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دەدەن.

ساڵانە چەندین ڕووداوی مردنی کرێکارانی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە هەرێمی کوردستاندا دێتە ئاراوە.