تەزووی بەرق گیانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوانی ئەستاند

18:00 - 19 بانەمەڕ 2721

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕ، کرێکارێک بە ناوی "ئیسلام قادری"، تەمەن ٤۰ ساڵ،  کوڕی فەتاح و خەڵکی گوندی "کۆڵیژ"ی شاری مەریوان، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بووە.

ئەو کرێکارە، لەسەر داربەستدا تووشی تەزووی بەرق بووە و بەهۆی بەربوونەوە گیانی لەدەست داوە.

ناوبراو خێزاندار و دانیشتووی شاری مەریوان بووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ۱٦ی بانەمەڕ، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی "ئارمان دەریواس"، لە کاتی ئەنجامی کاری بەرق لەنێو کارگەیەکدا، بەهۆی نەبوونی ئیمێنیی شوێنی کارەکەی، تووش ڕووداو بووە و سەر و دەست و ئێسکی کڵۆکی زیانیان بەرکەوتبوو.