تەرمی هاووڵاتییەکی بەهایی لەسنە دەستاودەستی پێدەکرێت
14:30 - 31 پووشپەڕ 2715

ئاژانسی کوردپا: ناوەندە حکوومەتییەکان لەشاری سنە پێشیان بە ناشتنی تەرمی هاووڵاتییەکی بەهای لە گۆرستانی جاویدی شاری سنە گرتووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوای چەند رۆژ لەمردنی هاووڵاتییەکی بەهایی بە ناوی \"باجی خانم محەمەدی فەر\" لە شاری سنە، ناوەندە پەیوەندییدارەکانی حکوومەتی لەو شارە پێش بە ناشتنی تەرمەکەیان لەگۆڕستانی جاوید گرتووە و ئەمەش نارەزایەتی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.
گۆڕستانی جاوید تایبەتە بە هاووڵاتییانی بەهایی و لە کەمەربەندی چیای ئاویەرەوە دەست پێدەکات و لەحەسەن ئاوا کۆتایی پێی دێت.
لە دوای نارەزاییەتی دەربڕینی بنەماڵەی محەمەدیفەر،ناوەندە حکوومەتییەکان پێیان راگەیاندوون: دەبێ جەنازەی مردووەکەتان لە گۆڕستانی \"لعنتئاوای\" شاری قوڕوە بنێژن.
گۆڕستانی لەعنتئاوا لە نزیک شاری قوروە هەڵکەوتووە و شوێنی ناشتن و چاڵکردنی ئیعدام کراوەکانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویە.
پارێزگاری سنە لە وڵامی نارەزایەتی ئەو بنەماڵەیە وتوویەتی: چارەسەریی ئەو کێشەیە لە دەسەڵاتی پارێزگای سنەدا نیە و هیچ وڵامێکیشمان پێ نیە.
دەوترێ، باجیخانم محەمەدیفەر لە بنەماڵەی بەهاییەکانی \"سیستان \" سەر بە پارێزگای تەورێزە و بە هۆی ئازار و ئەشکنجە زۆرەوە بۆ شاری سنە کۆچیان کردوەو لەو شارەدا نیشتەجێ بوون.
گۆڕستانی جاویدی شاری سنە، سێ جار بە تەواوەتی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی ئیسلامی ئێرانەوە وێران کراوە کە دواین جار لە ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ئەو کارە کراوە.
هەڵسوکەوتی سیستماتیکی ناوەندە حکوومەتییەکان لەگەڵ هاووڵاتییانی بەهایی لە دوای شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێش بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمە ئاینییەکانی ئەو هاووڵاتییە بەهایانەش گیراوە.