تەرمی سێ کۆڵبەری ونبووی خەڵکی ورمێ لەژێر ڕنووی بەفردا دۆزراونەتەوە

17:35 - 6 رێبەندان 2720

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، تەرمی سێ کۆڵبەری ونبوو، خەڵکی گوندی "کوران" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە ناوەکانی "مەتین ئەسڵانی، بولەن ئەحمەدی و مۆلایی خودایی"، لەژێر ڕنووی بەفردا دۆزراونەتەوە.

تەرمی ئەو سێ کۆڵبەرە، بە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامی دانیشتووانی ناوچەکە پاش ٨ ڕۆژ، دۆزراونەتەوە و ئێستاش هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی دوو کۆڵبەرەکەی دیکە بە ناوەکانی "یاوەر ئەسڵانی وفرات خودایی" لەژێر ڕنووی بەفردا، درێژەی هەیە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار، ئەو ٥ کۆڵبەرە، بەهۆی ڕووداوی ڕنووی بەفردا لە سنووری ورمێ گیانیان لەدەست دا.

ئەو ٥ کۆڵبەرە، لە سنووری نێوان ورمێ و تورکیەدا تووشی ئەو ڕووداوە بوونە.