تەرمی زابت ئالخانی لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا

12:59 - 28 بانەمەڕ 2721

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "زابت ئالخانی"، تەمەن ٤٦ ساڵ، کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی "ئاغ‌بەرزە" سەر بە بەخشی کۆهساری سەڵماس کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە گیانی لەدەست دابوو، لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا.

شەوی شەممە ٢٥ی بانەمەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو کۆڵبەرەیان وێڕای گرووپێکی دیکە لە کۆڵبەران، داوبووە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ و نابراو گیانی لەدەست دا.

پاش ئەو ڕووداوە، تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی پزیشکی دادی ورمێ کرابوو.

زابت ئالخانی، خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە.