تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی دیکەی خەڵکی ورمێ لەژێر ڕنووی بەفردا دۆزراونەتەوە

22:54 - 6 رێبەندان 2720

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی دیکەی خەڵکی گوندی "کوران"، سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ بە ناوەکانی "یاوەر ئەسڵانی و فرات خودایی" کە لەژێر ڕنووی بەفردا ون ببوون، دۆزراونەتەوە.

پێش دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو کۆڵبەرە ونبووە، تەرمی سێ کۆڵبەرە ونبووەکەی دیکە بە ناوەکانی "مەتین ئەسڵانی، بولەن ئەحمەدی و مۆلایی خودایی"، لەژێر ڕنووی بەفردا دۆزرابوونەوە.

تەرمی ئەو پێنج کۆڵبەرە بە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامی دانیشتووانی ناوچەکە، پاش ٨ ڕۆژ، دۆزراونەتەوە.

ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی بەفرانبار، ئەو پێنج کۆڵبەرە بەهۆی ڕووداوی ڕنووی بەفر لە سنووری ورمێ، گیانیان لەدەست دا.

ئەو پێنج کۆڵبەرە، لە سنووری نێوان ئێران و تورکیە تووشی ڕووداوی ڕنووی بەفر بوون.