توێژی کەم داهات لە ئێران ڕوو لە فروشتنی منداڵان دەکەن

21:37 - 20 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: دیاردەی منداڵ فرۆشی لە نێو بنەماڵە خساردیوەکانی ئێرانی لە حاڵی بەرزبوونەوە دایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە بەرپرسانی کاروباری کۆمەڵایەتی لە مجلیسی ئیسلامی پەردەی لە سەر دیاردەی منداڵ فرۆشتن لە ئێران هەڵماڵی و دەوڵەتی بەکەمترخەم لە بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەو دیارەدەیە تاوانبار کرد.

بەپێی وتەی ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی کاروباری کۆمەڵایەتی لە مجلیس، دیاردەی منداڵ فرۆشتن زۆرترلە نێو توێژی کەم داهات و خەساردیوەکانی کۆمەڵگادا باوی هەیە.

عەباس قائد ڕەحمەت لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی \"شەبستان\" وێرای ناودێرکردنی وەها دیارەدەیەک بە ناوی \"برین\" لە جەستەی وڵات‌دا ئەوەی پشتڕاست کردەوە و ڕاگەیاند: هێندێ کات ئەو منداڵانە لە لایەن تۆڕە ڕێنیشاندەرەکان و قازانج خوازەکانەوە دەکڕدرێن و لە بیناگەڵێک ڕادەگیردرێن و لە شوێنی هاتوچۆ هەوڵی کڕین و فرۆشتنی هێندێک شتومەک یا هێندێک کەرەستەی دیکە دەدەن.

\"29499.jpg\"
پڕوپاگەندەی فرۆشتنی منداڵ لە شاری کرماشان
ئەو ئەندامەی کۆمیسیونی کۆمەڵایەتی مجلیس بەڵگەی هێناوە کە بەرزبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی کارچ لە سەر چوارڕێییەکان و چ شوغڵە کازبەکانی دیکە، نیشانەی بەرزبوونەوەی دیاردەی منداڵ فرۆشییە.

سەبارەت بە هەواڵەکانی پێشگیری لە لایەن ناوەندەکانی دەوڵەتەوە، قائد ڕەحمەت ڕاگەیاند: بەداخەوە بودجەی پێشنیازکراوی دەوڵەت بۆ کەم بوونەوە و بەربەرەکانی لەگەڵ خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕوانگەی ئێمەوە زۆرکەمە و بە بودجەیەکی ٢٠٠میلیارد تمەنی ناتوانین ئەو کێشانە چارەسەر بکەین.

نەبوونی کار و خانووبەرە و هەرەوها گیرۆدەبوون بە ماددە سڕکەرەکان یەکێک لە هۆکارە سەرکییەکانە کە بنەماڵەکان هان دەدات بۆ فرۆشتنی منداڵەکانیان.

سەرەڕای ئەوەیکە باسی فرۆشتنی منداڵان پێشتر لە نێو ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەکانی حکوومەتی هاتبووە بەر باس، بەڵام بە وتەی یەکێکی دیکە لە ئەندامانی کۆمیسیونی کۆمەڵایەتی مجلیس، ئەو بابەتە بە شێوە جیددی لە مجلیس تاوتوێ دەکرێ.