توورەج ئەسڵانی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئیسكرین "ئاسیا پەسیفیك" كاندید كرا
13:06 - 4 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: وێنەگری كورد\" توورەج ئەسڵانی\" وێنەگری فیلمی \"وەرزی كەرگەدەن\" لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین وێنەگری شەشەمین خولی خەڵاتی ئیسكرین \"ئاسیا پەسیفیك\" كاندید كرا.
بەپێی هەواڵی بەشی راگەیاندنی فیلمی سینەمانیی وەرزی کەرگەدەن کە بج ئاژانسی ئاژانسی کوردپا نێردراوە، توورج ئەسڵانی دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی بەشی سەرەكیی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی\" سان سێباستیان\"ی ئیسپانیا، بە فیلمی سینەمایی \"وەرزی كەرگەدەن\" Rhino Season\" بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین وێنەگری شەشەمین خولی خەڵاتی ئیسكرین \" ئاسیا پەسیفیك\" (APSA) لە وڵاتی ئوسترالیا كاندید كراوە.
ئەو وێنەگرە کوردە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە گرینگە لەگەڵ \"چارین پێنگپانیچ\" وێنەگری فیلمی سینەمایی \"بۆناهان\" نوێنەری وڵاتی مالیزی لە رێوڕەسمی \"ئۆسكار\"ی ئەمساڵ و سێ وێنەگری دیكەی وڵاتانی ئاسیایی ركابەری دەكات.
بەشە جۆراوجۆرەكانی شەشەمین خولی خەڵاتی ئیسكرین \"ئاسیا پەسیفیك\" ASIA PACIFIC، کە کاندید کراوان تێیدا خەلات وەردەگرن بریتین لە: باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان، باشترین وێنەگرتن، باشترین فیلمی منداڵان، باشترین فیلمی دیكیۆمێنتی، باشترین فیلمی ئەنیمەیشێن، باشترین سیناریۆ، باشترین ئەكتەری پیاو و باشترین ئەكتەری ژن راگەیاندراوە و لەم ناوەندەدا ناوی توورج ئەسڵانی بە فیلمی سینەمایی \"وەرزی كەرگەدەن\" بە نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان لە نێوان كاندیداكانی باشترین وێنەگری ئەم خەڵاتە بەرچاو دەكەوێت.
ڕێوڕەسمی كۆتایی و دەست نیشان كردنی سەركەوتوانی بەشە جۆراوجۆرەكانی شەشەمین خولی ڕێوڕەسمی پێشكەش كردنی خەڵاتی ئیسكرین \"ئاسیا پەسیفیك\"، لە رۆژانی داهاتوودا لە شاری \"بریسبین\" لە ویلایەتی \"كۆئینزلەند\"ی وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوە دەچێت.
فیلمی سینەمایی \"وەرزی كەرگەدەن\" لە دوایین بەشداریی خۆی لە بەشی پێشبڕكێی ٤٩مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی \"شیكاگۆ\" لە وڵاتی ئەمریكا و لە بەشی تایبەتی ٤١مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"سینەمای نوێ\" لە وڵاتی كانادا و بە ئامادەبوونی بەهمەن قوبادی لە میانەی پەنجا و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی \"تسالۆنیكی\" یوونان نمایش كرا.