تاقە خوێندەواری گوندێكی كرماشان لە زیندان فێری خوێندن و نووسین بووە
20:22 - 16 خەزەڵوەر 2711
كوردپا – هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكدا لەمەڕ رەوشی ژیان و گوزەرانی گوندی \"چەم نووزە\"ی كرماشان نووسیویەتی، تاقە خوێندەواری ئەو گوندە بەهۆی چوونە زیندان فێری خوێندەواری بووە و باقیەكەیان نەخوێندەوارن.
هەیبەتوڵڵا سەفەری یەكێك لە دانیشتوانی گوندی \"چەم نووزە\"ی سەر بە بەخشی \"سەرفیروزئاباد\"ی كرماشان رایگەیاندووە، هێشتا هیچ بەرپرسێكی حكوومەتی سەردانی ئەم گوندەیان نەكردووە و وتیشی، پاش 34 ساڵ زۆربەی دانیشتوانی ئەم گوندە هێشتا ناسنامە و مارەنامەیان نیە.
سەفەری ئاماژەی بەوەش داوە تەنیا یەك كەس لە دانیشتوانی گوندی چەم نووزە خوێندەواریی هەیە و ئەویش بەهۆی زیندانی كردنیەوە بووە و بێگومان ئەگەر ئەویش نەكەوتبایەتە زیندان وەكوو باقی دانیشتوان نەخوێندەوار دەبوو.
ئەو دانیشتووەی گوندی چەم نووزە لە درێژەدا وتوویەتی: بەهۆی نەبوونی ئیمكانات و رێگای هاتوچۆ لە وەرزی زستاندا لەناو قوڕ و چڵپاودا گیر دەكەین و لە وەرزی گەرما و هاوینیش لەگەڵ تەپ و تۆز بەرەو رووین كە ئەم گرفتانەش هۆكاری نەخۆشیی دانیشتوانی گوندن.
هەیبەتوڵڵا سەفەری راشیگەیاندووە، بەخشداری سەرفیرووز ئاباد تەنیا یەك جار هاتووە لە دوورە چاوی لەو گوندە كردووە ووتوویەتی با ئاوی رووبارەكە بنیشێتەوە دواتر دێین و سەردانی دەكەین.
دانیشتوانی ئەو گوندە هێشتا لە بەرق و ئاو و رێگا و یارانە و ئیمكاناتی دیكەی حكوومەتی بێبەشن و گوندەكانی\"چەم نووزە، كانیمار\" و چەند گوندێكی دیكەی بەخشی سەرفیروزئاباد بەدەست نەبوونی ئیمكانات و بێدەرەتانییەوە دەناڵێنن.
بە وتەی دانیشتوانی ئەو ناوچە هەركام لە بەرپرسانی پارێزگاكانی كرماشان و لوڕستان خۆیان لە بەرپرسیارێتیی ژیانی ئەو خەڵكە دەبوێرن و هەركامەیان بەجیا رایانگەیاندووە، كە ئەو گوندانە سەر بەو پارێزگاكەی دیكەیە و خەڵكەكەش لەم نێوەدا گیرۆدەی بێ ئیمكاناتی و كەمتەرخەمیی بەرپرسانن.