تاقیكردنەوەی مامۆستای زمانی كوردی لە زانستگاكانی توركیە بەڕێوە دەچێت
17:22 - 8 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: یەكەم تاقیكردنەوەی فەرمی بۆ هەڵبژاردنی مامۆستایانی زمانی كوردی، بە بەشداریی 2528 مامۆستا لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و بە نوێنەرایەتیی لە 500 دامەزراوەی زانستگایی، لەلایەن زانستگای \"ئارتكلو\"ی توركیەوە بەڕێوە دەچێت.
بۆ ساڵی تازەی خوێندن لە كوردستانی توركیە وانەی زمانی كوردی بە شێوەی تێرمی ئیختیاری لە زانستگاكانی ئەو وڵاتە دەست پێدەكات.
زانستگای \"ئارتكلو\"ی توركیە دەستی كردووە بە تاقیكردنەوە بۆ هەڵبژاردنی مامۆستایانی زمانی كوردی كە تێیدا 2 هەزار و 528 مامۆستای زمانی كوردی بە نوێنەرایەتیی زیاتر لە 500 دامەزراوەی زانستگایی بەشدارییان كردووە.
جێگری ناوەندی فێركردن و بارهێنانی زمانی كوردیی زانستگا رایگەیاندووە، ئەو تاقیكردنەوانە لە زانستگای \"مووش\"ی كوردستانی توركیە بەڕێوە دەچێت.
دوای لێدوانی ئەم دواییانەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پێوەندیی لەگەڵ خوێندن بە زمانی كوردی لە كوردستانی توركیە و پشتیوانیی نوێنەرانی \"پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی (BDP) و كۆمەڵێك لە نوێنەرانی پارتی داد و گەشە پێدانی توركیە لە پارلەمانی ئەو وڵاتە، بەكارهێنانی مامۆستای زمانی كوردی لەو وڵاتە خرایە دەستووری كارەوە.