بەیاننەمەی کۆمەڵێک لە رێکخراو و چالاکی ژنان، سەبارەت بە خۆ سووتاندنی کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە مەریوان
23:03 - 23 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: رێژەیەکی بەرچاو لە رێکخراو و چالاکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەبارەت بۆ خۆسووتاندنی \"پەریا رەحمەتی\" خەڵکی شاری مەریوان، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
رێکەوتی ١٤ی رەشەممە کچێک بەناوی \"پەریا رەحمەتی\" کچی \"مەحموود\"، بەهۆی ئەوەیکە بەزۆری دەستیان پێ لە خوێندن هەڵگرتبوو، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
دەقی بەیاننامەکە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە
نا بۆ خۆسووتاندن بەڵێ بۆ ژیان
راگەیاندراوی هەڵسووڕاوانی ژن و رێكخراوەكانی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان سەبارەت بە خۆسووتاندنی كچێكی تەمەن ١٣ ساڵ لە مەریوان
هەواڵی خۆسووتاندنی پەریا رەحمەتی كچە منداڵێكی تەمەن ١٣ ساڵی خەڵكی شاری مەریوان یەكێك لە دڵتەزێنترین رووداوەكان بوو كە لە چەند رۆژی رابردوودا هەمووانی تووشی خەم وپەژارە كرد.خۆسووتاندنی ژنان و كچان یەكێك لەو خەسارە كۆمەڵایەتیانەیە كە لە ئێران بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی بە رادەیەكی بەرچاو پەرەی سەندووە. لە هەمووی دڵتەزێنتر ئەوەیە كە تەمەنی خۆسووتاندن دابەزیوە بۆ ئاستی ١٣ ساڵ كە ئەمەش مەترسییەكی جیدییە كە دەبێت لەبەرامبەریدا كەمتەرخەم نەبین.
پێشێل كردنی مافە بنەڕەتیەكانی ژنان و توندوتیژی و سوكایەتی بە ژنان لە كۆمەڵگەیەك وەك ئێران كە دەسەڵاتدارانی بە تەواوی دژی ژن و بنەماكانی مافی مرۆڤن، رەوتێكی ئاساییە و هەر ئەمەش وایكردووە كە هیچ دەرفەتێك بۆ ژنان نەمێنێت و بارودۆخی خراپی ژیان زۆر جار، ئەوان بەرەو هەڵبژاردنی مەرگ پاڵ پێوە دەنێت و ژنان لەبەر بێدەرەتانی و نەبوونی ترووسكایەك هیوا بۆ باشتر بوونی رەوشی ژیان و گوزەرانیان پەنا دەبەنە بەر خۆكوشتن و خۆسووتاندن. هەر بۆیە ئەرك و كاری چالاكانی ئازادیخوازو یەكسانی خواز، بە تایبەتی ژنان و رێكخراوەكانی داكۆكیكاری مافی ژنانە كە هەوڵەكانیان بۆ وشیار كردنەوەی ژنان چڕتر بكەنەوەو هاندەری كۆمەڵگا بن بۆ بەربەرەكانێ لە گەڵ بێ مافی و كلتوری پیاوسالاری و دەسەڵاتی دژە ژنی كۆماری ئیسلامی.
لێرەوە روو دەكەینە هەموو حزبە سیاسیەكانی كوردستان و هەموو چالاكانی مافی مرۆڤ كە پرسی ژن و بە تایبەت دیاردەی خۆسووتاندن وەك پرسێكی سەرەكی لە ئاجێندای كاری خۆیاندا دایبن و ئەمە تەنیا بە ئەركی ژنان و رێكخراوەكانی ژنان نەزانن. لە هەر رێگایەكەوە كە بۆیان دەكرێت بەتایبەت لە رێگای میدیا و راگەیاندنەكانی خۆیانەوە زیاتر زووم بكەنە سەر كێشەكانی بەردەم ژنان.چیتر لە بەرامبەر خۆسووتاندن و خۆكوشتنی ژنان بێدەنگ نەبین و هەموو هاودەنگ دژ بە دیاردەی خۆسووتاندن بوەستینەوەو بڵێن نا بۆ خۆسووتاندن، بەڵێ بۆ ژیان.
٣١ی رەشەممەی ١٣٩١ی هەتاوی
١١ی مارسی ٢٠١٣ی زایینی
رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
یەكێتی ژنانی دیموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات
یەكێتی ژنانی دیموكراتی كوردستان
كومیتەی ئافرەتانی سازمانی خەبات
ژنانی یەكێتی دیموكراتیكی كوردستان
رێكخراوی مافی ژنی كورد
رێكخراوی ژنانی كورد لە ئۆپسالا(سوئێد)
سەنتەری ژنانی كورد لە ئاڵمان
شكوفە قوبادی
فەریبا محەمەدی
جەمیلە رەحیمی
بەدری تەوحیدی
كوێستان فتوحی
حەلیمە رەسووڵی
ناهید موكری
شەهلا دەباغی
گوڵاڵە كەمانگەر
سەبری بەهمەنی
ئیلهام چایچی
گەلاوێژ حسێنی
ئارێز محەمەدی
مەندانا حەبیب زادە
گەلاوێژ پەیرەوان
عایشە عیسا نژاد
شەهین مورتەزازادە
فریشتە بەهاری
سنوور حەنفی پوور
سوبحان دارایی
زەینەب حسێنی
شیلان محەمەدی
شنۆ شەریعەت پەنا
گوڵاڵە سەعید
رۆژین شەریفی
مەهین شوكروڵاپوور
زەینەب ئیلخانی زادە
پرشنگ محەمەدی
شلێر باپیری
روفیا رەمەزانعەلی
روئیا حسێنی
توبا قوڕەیشی
ئەستی پیرۆتی
شەهین شەهلایی
فەرزانە عەلی
سۆهیلا قادری
شلێر شبلی
كوێستان داودی
سەما شاملو
سورەیا ساتوری
نەسرین رەحیمی
سوسەن محەمەدخانی غیاسوەند
لەیلی حەسەنپوور
عسمەت سوفیە
گەشین سۆهرابزادە
سۆما عەزیزی
ئاژوان یەزدانی
زارا فەتاح نژاد
كوێستان جعفەری
حەنیفە پارسا
سارا بەهمەنی