بەیاننامەی خوێندكارانی كوردی زانستگەی تەورێز بۆ پشتیوانیی قوتابیانی شیناوێ
13:07 - 20 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵێك لە خوێندكارانی كوردی زانستگەی تەورێز لە بەیاننامەیەكدا پشتیوانی و هاودەردریی خۆیان بۆ قوتابیانی سووتاوی گوندی شیناوێ و بنەماڵەكانیان دەربڕیوە.
نوسخەیەك لەو بەیاننامەیە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە ئەمە دەقی بەیاننامەكەیە:
بەداخ و بە غەم و پەژارەیەكی زۆرەوە ئاگادار بووینەوە كە رێكەوتی ١٥ سەرماوەزی ١٣٩١ هەتاوی خوێندنگەیەكی سەرەتایی لە ئاوایی \"شیناوێ\"ی سەر بە پیرانشار، ئاگری گرتووە و لە ئەنجامدا ٣٧ قوتابی بوونەتە قوربانیی سیاسەتی دژە مرۆییانەی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی.
ئەم كارەساتە لە حاڵێكدا رووی داوە كە بەهۆی لە پەراوێز خستنی ناوچە كوردنشینەكان بەشێكی زۆری قوتابخانەكان لە سەرەتاییترین پێداویستیەكان بێبەشن و لە رابردووشدا چەندین روداوی تاڵی لەم چەشنە لە شوێنەكانیتری ئێراندا روویان داوە و هەتا ئێستاش نەتەنیا هیچ بەرپرسێك سزا نەدراوە، بەڵكوو ئامەدەش نەبوون وەڵامدەر بن.
جێی ئاماژەیە كە ساڵانە بەشێكی زۆری بووجەی خوێندكاران لە قوتابخانەكان و لە زانستگاكاندا خەرجی كاری بێ بنەمای وەك كاروانی راهیانی نوور دەكرێ كە هیچ پێوەندیەكیان بە كێشە و پێداویستیی خوێندكارانەوە نیە و تەنیا بۆ بەرژەوەندی و لەپێناو پتەوكردنی بیری پاوانخوازانەی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی دایە.
لەگەڵ ئەوەدا كە هاوخەمیی خۆمان لەگەل بنەماڵە و كەس و كاری قوربانیانی ئەو رووداوە تاڵە رادەگەیەنین، داواشمان لە هەموو تاكەكانی كۆمەڵگا و بەتایبەت خوێندكاران هەیە كە بۆ پێشگرتن بە دووپات بوونەوەی ئەم چەشنە رووداوانە و گوشار هێنان بۆ وەڵامدانەوەی لایەنە پێوەندیدارەكان، بە كردەوە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن.
١٧ سەرماوەزی ١٣٩١ هەتاوی
خوێندكارانی كوردی زانكۆی تەورێز