بەڕێوەبەری گووگڵ: ئێران وەك هەڕەشەیەك بۆ ئەمنیەتی سایبری دێتە ئەژمار

13:22 - 27 سەرماوەز 2711
كوردپا: بەڕێوەبەری كۆمپانیای گووگڵ بەم دوایانە هۆشداری داوە كە بە لەبەرچاو گرتنی \"توانایی چاوەڕوان نەكراو\"ی ئێران لە شەڕی سایبریدا، ئەو وڵاتە وەك هەڕەشەیەك بۆ ئەمنیەتی سایبری دێتە ئەژمار.

بەڕێوەبەری كۆماپانیای گووگڵ لە وتووێژێك لەگەڵ شەبەكەی خەبەریی \"SNN\" وتوویە:\" ئێرانییەكان بەو هۆیەی كە بە دروستی بۆ ش روون نیە، بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو لە شەڕی سایبریدا تواناییان بەدەستهێناوە، كەوایە بە روونی دیارە لە داهاتوودا ئێرانیەكان وەك هەڕەشەیەك بۆ ئەمنیەتی سایبری دێنە ئەژمار\".

\"ئێریك ئێشمیت\" بەڕێوەبەری گووگڵ، وتوویە: ئێران نفووزێكی زۆری كردۆتە ناو فەزای مەجازیی دانماركەوە و بەم دوایانە توانیویانە لە رێگای \"هەك كر\"ەوە كۆنترۆڵی هاتۆچۆی ئینتێرنێتی بەدەستەوە بگرن، كە جێگای سەرسووڕمانە.

\"1912.jpg\"


لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵیشدا شێركەتێكی هولەندیی بەناوی \"دیجینوتار\" رایگەیاند: كە هێندێك بڕوانامەی دیجیتاڵیی ئەو شیركەتە كە بە مەبەستی قفڵ و ئەمن سازیی زانیاریی نهێنی ساز كراون، دواتر جەعل و كۆپی كرابوون و ئەو كەسانە توانیویانە بچنە ناو پێوەندییەكانی \"جیمەیل\"ی كۆمەڵێكی بەرچاو لە ئێرانیەكانەوە.

لەم بارەوە قامكی تاوان بەرەو لای ناوەندە ئەمنەیتی و سایبرییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران راكێشراوە و ئەو بڕوانامانە لەلایەن كەسانێكەوە كە لەناوخۆی ئێرانن دزراون.