بەپێشینەترین كارگەی قەند لە ئێران داخرا
15:50 - 13 رێبەندان 2711
كوردپا: بەپێشینەترین كارگەی قەندی ئێران بەهۆی نەبوونی كەلوپەلی پێویست داخرا.
كارگەی قەندی وەرامین كە زیاتر لە 500 كرێكاری لەخۆ گرتبوو، بەهۆی نەبوونی كەلوپەلی پێویستی بەرهەمهێنان داخرا.
رۆژنامەی خوراسان بڵاوی كردەوە، كارگەی قەندی وەرامین ساڵی 1313 لە سەردەستی نیكۆلای ماركۆف خەڵكی رووسیە درووست كراوە.
بەشێكی بەرچاو لە كەلوپەلی ئەو كارگەیە لەلایەن وڵاتی بێرێزیل و كووباوە دابین دەكرا.
هەر لەو پێوەندییەدا كرێكارانی ئەو كارگەیە لە شێوازی كاركردنیان ناڕازی بوون و ئاشكراشیان كردبوو، كە لە هەمبەر ئەو كارە دژوارەی كە ئەنجامی دەدەن مووچەیەكی زۆر كەم وەردەگرن.
بەشێك لە كرێكارانی كارگەی قەندی وەرامین دوای 25 ساڵ كار هەتا ئێستا خانەنشین نەكراون.