بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکوومەتی بەشێکی زۆر لە لەوەڕگە و دارستانی گوندی "دزاوەر" لە ئاگردا سووتان

12:47 - 2 جۆزەردان 2721

دوانێوەرۆی ڕۆژی هەینی ١ی جۆزەردان، بەهۆی هەورەتریشقەوە لەوەڕگە و دارستانی گوندی "دزاوەر (کاووژاڵ)"، ئاگری گرتووە و بەشێک لەو لەوەڕگە و دارستانی بوونەتە خۆڵەمێش.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ئاگرکەوتنەوەیە، چەند هێکتاری لە لەوەڕگە و دارستانی ئەو گوندەی سووتاندووە و خەسارێکی بەرچاوەی بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی پاوە، لایەن پەیوەندییەدارەکانی حکوومەتی هیچ هەوڵێکیان بۆ کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە نەداوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "کۆنتڕوڵکردنی ئەو ئاگرە، لەلایەن خەڵکی گوندی "دزاوەر" و ژینگەپارێزان و لایەنگرانی ژینگەوە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ کراوە".