بەهمەن قوبادی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پووسان ئاخاوتن لەبارەی سینەمای كوردییەوە
15:13 - 25 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەهمەن قوبادی لە 17مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پووسان، لەمەڕ پێگەی سینەمای كوردی و كار و پڕۆەی داهاتوو بۆ سینەمای كوردی وتارێكی پێشكەش كرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەهەمەن قوبادی لەو وتارەیدا وتی: \"بە یارمەتیی نێچیروان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە داهاتوودا لەو هەرێمە یەكێك لە گەورەترین پێگەكانی كولتووری و سینەمایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەمەزرێت و تەنیا كەسێكە كە یارمەتی سینەمای كوردی دەدات.\"
فیلمی سینەمایی \"وەرزی كەرگەدەن\" Rhino Season لە دەرهێنانی سینەماكاری ناودار و بە ئەزموونی كورد بەهمەن قوبادی، دوای بەشداری لە بەشی تایبەتیی سی و حەفتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"تۆرێنتۆ\" و بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی 60مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سان سێباستییەنی ئیسپانیایی، لە دوایین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی بەهمەن قوبادی لە رۆژانی 6، 7 و 12ی ئۆكتۆبر ئۆكتۆبری 2012ی زایینی لەگەڵ 7 فیلمی سینەمایی دیكە لە بەشی \"گاڵا\"ی 17مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پووسان لە كورەی باشوور نمایش كرا.
پێش نمایشكردنی فیلمی سینەمایی \"وەرزی كەرگەدەن\" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پووسان، پێشوازییەكی تایبەت لە قوبادی كرا و فەرشی سووری ئەم فێستیڤاڵە بۆ سینەمای كوردی و هەروەها بەهمەن قوبادی راخرا و ئەم سینەماكارە كوردە لەبەرچاوی كامێرای راگەیەنە جیهانییەكان، بەسەر مافوورەی سووری ئەم فیستیڤاڵەدا تێپەڕی.
دوای نمایشكردنی \"وەرزی كەرگەدەن\"، قوبادی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە تایبەت بوو بە سینەمای كوردی وەڵامی پرسیاری نوێنەرانی دەزگاكانی راگەیاندنی جیهانی دایەوە و لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە رەوشی ئێستای سینەمای كوردی گوتی: بە یارمەتیی كەسایەیەتیی ناوداری كورد نێچیروان بارزانی بەرەبەرە لە هەرێمی كوردستان یەكێك لە گەورەترین پێگە كەلتووری و سینەماییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەمەزرێت و ئێستاكە سەرقاڵی دەستپێكی كارەكانی دروست كردنی بینای یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كوردین.
قوبادی وتیشی: نێچیروان بارزانی كەسایەتییەكە كە فەرهەنگ و هونەری خۆش دەوێت و لەسەر فەرهەنگ و هونەری كوردی هەنگاو هەڵدەگرێت و ئەو تایبەتمەندییە لە وڵاتانی دەورووبەری هەرێمی كوردستان، لەوانە: عێراق، ئێران، ئەفغانستان و تەنانەت وڵاتانی عەرەبیش بەم شێوەیە بەرچاو ناكەوێت.
سینەماكاری بە ئەزموونی كورد سەبارەت بە دوایین كارەكانی خۆی وتی: ئێستا پێگە و نووسینگەیەكی تایبەتم لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی كوردستان هەیە و دەمەوێت زۆربەی كارەكانم لەوێ جێبەجێی بكەم. ئێستا هەولێر ناوەندێكی هونەرییە بۆ كوردەكان كە خەریكە سینەمای كوردی بەرەو پێشەوە دەبات و تەنیا كەسێك كە خەریكە یارمەتیی ئەم سینەمایە دەدات نێچیروان بارزانییە.
ئەم كەسایەتییە، بەتایبەت تاقانە فیلمسازەكانیش دەبێنێت و لە نزیكەوە بەدواداچوونی رەوتی سینەمای كوردی دەكات.
قوبادی جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە: من زۆر هیوام هەیە كە بە زووترین كات چاوتان بە فیلمی زۆر باشتر لەلایەن سینەمای كوردییەوە بكەوێت و ئەمڕۆكە زیاتر لە 1000 دەرهێنەر لە هەر چوار پارچەی كوردستان بوونیان هەیە.
قوبادی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی: هیوادارین كە بتوانین فیلمەكانی كورە و ژاپۆنیش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كوردیی هەولێر نمایش بكەین و هەروەها بەتەماین فیلمەكانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیاش لەوێ پێشكەش بكەین.
راشیگەیاند: كورد خاوەنی كولتوورێكی دەوڵەمەندە و پێویستە بەرەو پێشەوە بچێت و دەبوو لەوە پێشتر فێستیڤاڵمان هەبایە، بەڵام بەداخەوە لە ساڵانی سەخت و نالەباری رابردوودا هیچ كاتێك ئەو دەرفەتەمان پێنەدرا. لەو بڕوایەدام لە داهاتوودا سینەمایەكی بەهێزمان دەبێت و شاهیدی سینەمایەكی دەوڵەمەند لە كوردەكان دەبن.
لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا قوبادی بڕیاری دا كە بە زووترین كات لە كورەی باشوور و ژاپۆن فیلم ساز بكات و لە كاتێكدا ئەم قسەیەی كرد كە بەرهەمهێنەرێكی ژاپۆنی و كورەی باشوور بانگهێشتی ئەوی كردووە كە لەم وڵاتانە فیلم ساز بكات.
17مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی پووسان بە نمایشی 304 فیلم لە سینەماكارانی 75 وڵاتی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لەوانە: بەشی \"پێشبڕكێی سەرەكی\"، بەشی پێشبڕكێی \"رەوتی نوێ\"، \"دەلاقەیەك بەرەو سینەمای ئاسیا\"، \"دیاریی فێستیڤاڵ\"، بەشی \"فلەش فۆروارد\"، \"سینەمای ئەمڕۆی كورە\" و چەندین بەشی دیكە لە رۆژانی 4 تا 13ی ئۆكتۆبری 2012 لە شاری پووسان لە كورەی باشوور بەڕێوە چوو.