بەهاری ١٤٠٠ی هەتاوی؛ ١٠٠ حاڵەتی دەسبەسەرکران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
بەپیی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە بەهاری ١٤٠٠ی هەتاویدا، سەرجەم ١٠٠ حاڵەتی دەسبەسەرکران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە ڕووی داوە.
٩٩ کەس لەو دەسبەسەرکراوانە لەم ماوەیەدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
هەروەها ١ کەس بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراوە.
شیکاریی حاڵەتەکانی دەسبەسەرکراوان
بواری چالاکی:
٨ چالاکی مەدەنی، ٥ چالاکی کرێکاری، ٣ چالاکی ژینگەیی، ٢ زیندانیی سیاسیی پێشوو، ١ ڕۆژنامەوان، ١ خوێندکار و ١ وەرزشوان
بکەر و چۆنیەتیی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان:
٩٨ کەس، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان و هەروەها ١ کەس لەلایەن پۆلیسی ئەمنییەتەوە دەسبەسەر کراوە.
چارەنووسی ٧٨ کەس و شوێنی ڕاگیرانی ٧٣ کەس پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە.
٥٩ حاڵەت، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون.
ماڵی ٩ کەس، لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و پشکێندراون.
کەرەستەی کەسیی ١٤ کەس لە کاتی دەسبەسەرکرانیاندا دەستی بەسەردا گیراوە.
٣ کەس لە کاتی دەسبەسەرکرانیاندا، دراونەتە بەر ئەشکەنجە و لێدان.
٥ کەس لە دەسبەسەرکراوان، ژن بوونە.
تۆمەتی وەپاڵدراو لە کاتی دەسبەسەریدا (تەنیا تۆمەتی ٤٠ کەس لە کاتی دەسبەسەرکرانیاندا ڕوون بووەتەوە):
لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز: ١٨ حاڵەت
هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان: ٧ حاڵەت
هاوکاری لەگەڵ گرووپە مەزهەبییەکان: ٥ حاڵەت
ناڕەزایەتی دەربڕین بەنیسبەت چالاکیی مەزهەبیی سەلەفییەکان: ٤ حاڵەت
لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانیی کرێکار: ٢ حاڵەت
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان: ٢ حاڵەت
پەیوەستبوون بە کەمپەینی "نە" بە کۆماری ئیسلامی: ١ حاڵەت
تۆمەتە سیاسییەکان: ١ حاڵەت
تەنزیم: ئەوین مستەفازادە