بەنی سەدر: بۆ لێپرسینەوە لە ئێعدامەکانی سەرەتای شۆڕشی ئێران دەبێ لە رەفسەنجانییەوە دەست پێ بکرێت
13:17 - 12 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: بەنی سەدر سەرکۆماری پێشووی ئێران وێڕای رەخنە لە قسەکانی رەفسەنجانی وتیشی: پێویستە بۆ لێپرسینەوە لە ئێعدامەکان لە رەفسەنجانییەوە دەست پێ بکرێت.
رێکەوتی ١١ی سەرماوەز هاشمیی رەفسەنجانی بەرپرسی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام رایگەیاند: \"جێی خۆیەتی کە پاش تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٣٠ ساڵ بەسەر ئێعدامەکانی سەرەتای شۆڕشی ئێران، پێویستە بەرپرسانی ئەمنیەتی و دادوەریی ئەو کات لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێکۆڵەران و بۆ تۆمار کرانی ئەو رووداوانە لە مێژوودا وەڵامدەر بن.
هەر لەو پەیوەندییەدا \"ئەبولحەسەن بەنی سەدر\" یەکەمین سەرکۆماری ئێران لە وتوێژێکدا بە هەواڵدەریی فەرانسەی راگەیاند: هاشمیی رەفسەنجانی لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا لە ریزی ئەو کەسانە بوو کە لەگەڵ راگرتنی ئێعدامەکان دژایەتی دەکرد.
بەنی سەدر ئاماژەی بەوەشدا کە ئێعدامەکانی ئەو کات پەیوەندی بە کاری قەزاییەوە نەبوو، بەڵکوو بڕیاری سیاسی و تاکە ئامانجیش سەقامگیری \" ولایت فقیە\" بووە و هەروەها ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە ئەگەر بڕیار بێت لێپرسینەوە لەو ئێعدامانە بکرێت، دەبێ یەکەم کەس لە \"رەفسەنجانی\"یەوە دەست پێ بکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد کە هاشمیی رەفسەنجانی بەپێی دۆخی هەنووکەیی خۆی لە ناو حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا باس لەو ئێعدامانە دەکات، بەڵام لە ئێستادا باس کردن لەو رووداوانە درەنگ بووە.
یەکەم سەرکۆماری ئێران راشیگەیاند: تاکە رێگا بۆ رەفسەنجانی ئەویە کە لەبەر دەمی خەڵکدا بەشێوەی روون و ئاشکرا دان بە هەڵە و جینایەتەکانی خۆیدا بنێت.