بەشداریی بەرهەمی شانۆکارانی کوردستانی ئێران لەفستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی دەربەندیخان

14:43 - 30 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: شانۆی ژیانی \"٢*٢\" لەچوارەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی دەربەندیخان‌دا بەشداری دەکات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ شانۆی ژیانی ٢*٢ لە نووسینی ئیدریس عەبدی و موختار قادری و دەرهێنانی موختار قادری لە چوارەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی دەربەندیخان نمایش دەکرێت.

شانۆیی ژیانی ٢*٢، لە بەرهەمەکانی بەرێوەبەرایەتی هونەری شانۆی سلێمانیە، کە باس لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم ژیانی ئاپارتمان نشینی دەکات.

بڕیارە ئەم شانۆیە بە نوێنەرایەتی شاری سلێمانی لەگەڵ بەرهەمی شانۆکاران لە وڵاتانی : \"ئێران، ئێراق، ئاڵمان، ئێتالیا، ئیسپانیا، فەڕەنسا، ئاڕژانتین، مێسر\" رکەبەری بکات.

چوارەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی دەربەندیخان لە رۆژانی ٢٤ هەتا ٢٦ی مانگی ئۆکتۆبری٢٠١٣ لەشاری دەربەندیخان بەرێوە دەچێت.

هاوکات بڕیارە شانۆکارانی کوردی خەڵکی شارەکانی \"هەولێر، دهۆک، کەرکووک، دەربەندیخان، کۆیە، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، کەلار، کفری و کەلار\" لەو فستیڤاڵە نێوەنەتەوەییەدا بەشداریی بکەن.
\"16203.jpg\"

\"16204.jpg\"

\"16205.jpg\"