بەشداری نووسەرانی كورد لە كونگرەی نێودەوڵەتی PEN
21:29 - 20 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: نووسەرانی كورد بەشدارییان لە كونگرەی نێودەوڵەتیی نووسەران لە كورەی باشوور كرد.
دكتور زەردەشت حاجۆ یەكێك لە بەشدارنی ئەو كونگرەیە رایگەیاند، كارەكانی ئەو كونگرەیە لە رێكەوتی 18ی خەرمانانەوە دەستی پێكردووەو هەتا 24ی خەرمانان درێژەی دەبێت.
دكتور زەردەشت وتیشی: نووسەرانی 144 وڵات بەشداری لەو كونگرەیەدا دەكەن و نووسەرانی كوردیش بەشێكن لە پێكهێنەرانی ئەو كۆنگرەیە.
كۆنگرەی نێودەوڵەتیی PEN لە ساڵی 1921 دامەزراوە.
كۆنگرەی PEN كوردستانیش لە ساڵی 1990 لەلایەن دەزگای قەزایی ئاڵمانەوە مۆڵەتی چالاكی پێدرا.
دكتور حاجۆ وتیشی: كۆنگرەی كوردستانی PEN رۆژی 22ی ئاڤریلی 2013 لە شاری ئامەد بەڕێوە دەچێت.