بەسیر ئەحمەدزادە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

11:55 - 29 جۆزەردان 2721

ڕۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردان، بەسیر ئەحمەدزادە، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "دشە"، سەر بە پاوە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، لە نەخۆشخانەی تالقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاندووە: "هەتا ئێستا تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە و شۆرای دابینکردنی پارێزگا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە پاش کۆتایی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شۆرای شار و گوندەکان، هەواڵی گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان ڕابگەیەنن".

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان، ئەو کۆڵبەرە لەگەڵ براکەی، بەشیر ئەحمەدزادە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە بە سەری، بە توندی بریندار ببوو.

بەسیر ئەحمەدزادە خێزاندار و خاوەن منداڵە.