بەرپرسی نوێی زیندانی مەهاباد چەند كاتژمێرێك زیندانیانی لەژێر لێزمەی باراندا راگرتووە
15:50 - 11 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی كوردپا: پاش دەستبەكاربوونی بەرپرسی تازەی زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد، كەش و هەوای ناوخۆی زیندانەكە بەتەواوەتی ئەمنیەتی كراوە و زەخت و گوشارەكان بۆ سەر زیندانیان زیادی كردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بە گۆڕینی بەرپرسی زیندان لەمەهاباد سەرجەم مەرەخەسی، پێوەندیی تەلەفوونی، كتێبخانە و هۆڵە وەرزشییەكان هەڵوەشاونەتەوە و بەشێكیشیان داخراون.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاند، رۆژی رابردوو لەسەر بڕیاری بەرپرسی نوێی زیندان و بە بێهۆكارێكی روون و دیار سەرجەم زیندانیان لە هەواخوریدا لەژێر باراندا راگیراون.
لەلایەكی دیكەوە زیندانیەكان لە مافی كەڵك وەرگرتن لەكتێبخانە و ساڵۆنی وەرزشی بێبەری كراون و دەرگاكانیان قوفڵی لێدراوە و هێڵی تەلەفوونی نێو زیندانیش بچڕاوە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە بەرپرسانی زیندان هۆكاری ئەمنیەتی كردنی زیندانی مەهابادیان ئاشكرا نەكردووە.
دروست كردنی ئەو لەمپەڕانە بنەماڵەی زیندانیانی تووشی شوك و نیگەرانی كردووە.
بەوتەی سەرچاوەكە، بەرپرسی تازەی زیندانی مەهاباد لەكەسانی دەست روێشتووی سوپای پاسدارانە.