بەرپرسی دەزگای قەزاییی ئێران: ئێمە تاوانباری بە ناو زیندانیی سیاسیمان نییە

14:51 - 16 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی دەزگای قەزاییی ئێران، باسی لە نەبوونی زیندانیی سیاسی، لە ئەو وڵاتە کرد و ڕایگەیاند: ئێمە تاوانباری بە ناو زیندانیی سیاسیمان لە ئێران نییە.

سادق لاریجانی، ڕۆژی ڕابردوو، لە کۆبوونەوەی بەرپرسی دەزگای قەزایی، باسی لەوە کردووە، کە ئەگەر کەسێک تاوانێکی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەنجام دابێت، تاوانباری سەرەکییە و کە دەبێت پێڕاگەیشتن بە تاوانەکەیدا بکرێت.

سەرۆکی دەزگای قەزایی هەروەها، ڕایگەیاندووە: تاوانی سیاسی لە یاسای بنەڕەتی ئێران پێناسە کراوە و پێڕاگەیشتن بەو تاوانە پەیوەندیی بە یاساوە هەیە و لە ئێستەدا تاوانباری سیاسیمان نییە.

ئەو بەرپرسەی حکوومەتی ئێران، هەروەها باسی لە نەبوونی زیندانیی سیاسی لە ئێران کرد و وتی: \"زیندانیی سیاسی\" لە ئێراندا لە کاتێکدایە کە هەزاران کەس بە تۆمەتگەلێکی وەک \"هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی\"، \"پڕوپاگەندە دژی نیزام\" و \"تێکدانی بیروڕای گشتی\" دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە: بە هیچ شێوەیەک ڕەخنەگرتن لە حکوومەتی ئێران، تاوان نییە.

ئەو بەرپرسە قەزاییە هەروەها ڕایگەیاند: دەزگای قەزایی لەسەر ڕەخنەگرتن، چاوەدێری نەخستووتە سەر کەس و ئەمەشە ناڕاستییەکی گەورەیە، ئایا هەتا ئێستا کەسێک بە هۆی ڕەخنەیەک زیندانی کراوە.

قسەکانی سادق لاریجانی لە حاڵێکدایە، کە چەندین جار ناوی زیندانیی سیاسی و مەزهەبی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و لە سەردەمی بەرپرسایەتی ناوبراو، بڵاو کراوەتەوە.

دەگوترێت، کە لە زیندانییەکانی ئێران، نزیکەی ٢٠٠ زیندانی بوونی هەیە و نەبوونی خزمەتگوزاری و ناوەندی دەرمانی بۆ زیندانییان و پێڕانەگەیشتنیان، لە لایەن ڕێکخراوە داکۆکیکارەکانی مافی مرۆڤەوە، ڕەخنە لە ئێران گیراوە.