بەرهەمی وێنەگرانی كورد لە یۆنسكۆ نمایش كران
17:27 - 24 خاکەلێوه 2712
كوردپا: بەرهەمی هونەرمەندانی وێنەگری كورد لەژێر ناوی \"نەورۆز لە كوردستان\" لە چوارچێوەی یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هونەرە وێناییەكان (ئێكۆ) لە تەلاری سەرەكیی یۆنسكۆ لە فەرانسە پیشان دران.
هەواڵدەریی كوردپرێس لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردۆتەوە، وێنەی وێنەگرانی كوردی ئێرانی بەناوەكانی \"مەسعوود مورادسەلیمی\" لە سنە بە كۆمەڵە وێنەكانی \"مەشخەڵانی ئاگر و شایی منداڵان لە نەورۆزدا\"، \"جەمشید فەرجوەندفەردا\" لە بیجاڕ بە كۆمەڵە وێنەكانی \"تاقیكاریی بیركاری و سووریی تۆ لە من\"، \"بەهمەن شەهبازی\" لە مریوان، \"سەفین حەمید\"، بە كۆمەڵە وێنەی \" نەورۆز لە كوردستانی عێراق\" و \"كەماڵ ئاكرەیی\" بە كۆمەڵە وێنەی \"جێژنی نەتەوەیی نەورۆز\"، لە شاری هەولێر، لە یەكەمین خولی (ئێكۆ) لە تەلاری سەرەكیی یۆنسكۆ لە فەرانسە نمایش كراون.
بۆ یەكەمین فێتسیڤاڵی نێودەوڵەتیی هونەرە وێناییەكان لە یۆنسكۆ 4 هەزار بەرهەمی وێنە لە 30 وڵاتی دونیاوە نێردراون كە سەرجەم 180 بەرهەم لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە بۆ بەشی پێشبڕكی هەڵبژێردراون كە بەرهەمی 5 هونەرمەندی وێنەگری كوردی ئێران و هەرێمی كوردستان لەناو هەڵبژێردراوەكاند دان.
رێكخراوی فەرهەنگیی \"ئێكۆ\" بە مەبەستی گۆڕینەوەی ئەزموونە هونەرییەكان لە نێوان هونەرمەندانی هاوچەرخ و بە داكۆكی لەسەر زەمینەی شوناسی فەرهەنگی لە دووتوێی بەرهەمی هونەرمەندانی هاوچەرخ و بەتایبەت 10 وڵاتی ئەندامی ئێكۆ دامەزراوە كە یەكەمین خولی ئەو فێستیڤاڵەی لە تەلاری یۆنسكۆ لە فەرانسە بەڕێوە بردوووە.