بەرهەمی سێ دەرهێنەری كورد لە فێستیڤاڵی هیند
15:05 - 8 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەرهەمی سێ دەرهێنەری كوردی كوردستانی ئێران لە دووەمین فێستیڤاڵی \"پونە\" لە وڵاتی هیند نمایش دەكرێن.
فیلمی \"جوخە\" لە دەرهێنانی ئازاد محەممەدی، \"شوێن پێی ژیان\" لە دەرهێنانی فاتمە دەستمەرد و \" زەنگی ئینشا\" لە دەرهێنانی زانیار عەزیزی لە دووەمین فێستیڤاڵی \"پوونە\" لە وڵاتی هینددا نمایش دەكرێن.
ئەو فێستیڤاڵە لە رێكەوتی 8ی مانگی خەزەڵوەرەوە دەست پێدەكات.
ماڵپەڕی هەواڵی\" فیلمی كورت\" بڵاوی كردۆتەوە بێجگە لەو سێ بەرهەمە دوو كورتە فیلمی دیكەش لەلایەن دەرهێنەرانی دیكەی ئێرانیەوە لەو فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
لە ماوەی ساڵانی رابردوودا رێژەی بەشداریی دەرهێنەر و سینەماكارانی كوردی كوردستانی ئێران لە فێستێڤاڵە ناوچەیی، ناوخۆیی و هەروەها نێودەوڵەتییەكان و سەركەوتنیان خاڵێكی بەرچاو و جێگای تێڕامانە و نیشانەی پێشكەوتنی سینەمای كوردییە.