بەرهەمی سینەماكارێكی كورد لە فێستیڤاڵی "سائۆپائۆلۆ"ی بێرێزیل بەشداری دەكات
16:51 - 28 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: كورتە فیلمێكی سینەماكاری كوردی \"عوسمان محەممەدی\" لە بیست و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی \"سائۆپائۆلۆ\"ی وڵاتی بێرێزیلدا بەشداری دەكات.
بەپێی راپۆرتی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێرانی (نووسینگەی سنە)، كورتە فیلمی \"كاتی بێدەنگیی سێبەرەكان\" لە دەرهێنانی عوسمان محەممەدی سینەماكاری كورد لە بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی \"سائۆپائۆلۆ\" كەلە رۆژانی 2 هەتا 10ی خەرمانان كەلە وڵاتی بێرێزیل بەڕێوە دەچێت، بەشداری دەكات.
ئەو فێستیڤاڵە لە سێ بەشی فیلمە نێودەوڵەتییەكان، ئەمریكای لاتین و بیرزیلدا بەڕێوە دەچێت و بەرهەمەكان لە چوار بواری \"دیكیۆمێنتی، چیرۆكی، ئەزموونی و ئەنیمەیشن\"دا بەشدارن.
كاتی بێدەنگیی سێبەرەكان لە دەرهێنانی عوسمان محەممەدی، یەكێك لە بەرهەمەكانی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران ـ نووسینگەی سنەیە كە بەشداری ئەو فێستیڤاڵە بووە.
بڕیارە لە فێستیڤاڵەدا 10 فیلمی سەركەوتوو لەلایەن بینەرانەوە هەڵببژێردرێن و خەڵات بكرێن.
بەپێی هەمان سەرچاوە لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە چەندین سینەماكاری كورد لە رێگای ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران ـ نووسینگەی سنەوە توانیویانە لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی \"ریوری ئیتالیا، ئیسماعیلیەی میسر، ئەسیان فن دهلی نو، لاوانی سێئۆلی كورەی باشوور و ئێستاش فێستیڤاڵی سائۆپائۆلۆی بێرێزیل\"دا بەشداری بكەن و چەندین خەڵات مسۆگەر بكەن.