بەردەوامیی ڕاگرتنی دوو هاووڵاتیی بانەیی لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان

18:03 - 13 سەرماوەز 2720

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "واحید عەباس‌زادە و ڕەحمان ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بانە، هەر لە گرتنگەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی دان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، چەندین جار پەیوەندیی تەلەفوونیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: "بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەکیان لە شوێنی ڕاگرتنی ئەو دوو هاووڵاتییە، نییە".

ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، "واحید عەباس‌زادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "کەوپێچی خواروو" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، "ڕەحمان ڕەسووڵی" کوڕی ڕەحیم، تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی "بڵەسەنـ"ـی شاری بانە، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.