بەردەوامیی خۆکوژی هاووڵاتیانی ئێرانی
14:51 - 25 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کارمەندێکی دەرکراوی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری \"خاش\"ی سەربە ئوستانی سیستان و بەلووچستان بەهۆی فشاری ئابوورییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی شاری خاش بڵاوی کردەوە، هاووڵاتییەکی بەلووچ کە ماوەی ٢٧ ساڵ بوو لە نەخۆشخانەی شاری خاش سەرقاڵی کار کردن بوو پاش لەسەر کار دەرکران، رۆژی ٢٣ی پووشپەڕ خۆی هەڵواسی و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
هەروەها رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ هاووڵاتییەکی \"ئەهوازی\" بەناوی \"مەهدی جەم\" تەمەن ٣٢ بەهۆی بێکاری و هەژارییەوە لەبەر دەم ئوستانداری و لەبەر دەم \"ئوستاندار\"ی ئەهوازدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و دواتر بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان هاووڵاتییەک بەناوی \"فەیزوڵڵا وەیسی\" تەمەن ٥٢ ساڵ لە گوندی \"کڵاو کەوە\"ی سەربە شاری روانسەر بەهۆی دەستکورتی و قەرزدارییەوە خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ساڵانە ٤٠٠٠ هەزرا هاووڵاتیی ئێرانی هەوڵی خۆ کوژی ئەدەن کە زیاتر لە ٥٠٠ حاڵەتی ئەو خۆکوژییانە گیان لەدەست دانی هاووڵاتییانی لێ دەکەوێتەوە.
هەروەها بەپێی ئاماری وەزارەتی بێهداشت لە هەر رۆژێکدا ١٣ هاووڵاتیی ئێرانی هەوڵی خۆکوژی ئەدەن کە نێونجی تەمەنیان ٢٩ ساڵە
هەروەها زۆربەی حاڵەتەکانی خۆکوژی لە ئوستانە هەژارنشینەکان و بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێراندا تۆمار دەکرێت.
بەپێی دوایین توێژینەوەیەک کە لە وڵاتی ئێراندا ئەنجام دراوە، ئوستانەکانی ئیلام، خوزستان، لوڕستان، کرماشان\" زۆرترین ئاماری خۆکوژییان تێدا تۆمار دەکرێت.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٤٩ هاووڵاتیی کورد بەهۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە کەلە کۆی ئەو رێژەیە ٢٥ کەسیان ژن بوون.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە کە دەکری ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.