بەردەوامیی بەربوونەوەی فڕۆكە جەنگییەكانی ئێران و بێدەنگیی حكوومەت

20:11 - 29 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: راپۆرتە ناوخۆییەكانی ئێران دەربڕی ئەوەن لە حاڵێكدا حكوومەتی ئێران ئیدیعا دەكات توانای رووبەڕوو بوونەوەی هەرچەشنە هێرشێكی نیزامیی دەرەكییان هەیە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا 5 فڕۆكەی جەنگییان بەربوونەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئیران پرێسس نیووز، بە بەردەوامی فڕۆكە و هێلیكۆپتێرە جەنگییەكانی حكوومەتی ئێران بەهۆی جۆراوحۆر بەر دەبنەوە، ئەمە لە حاڵێك دایە كە لێپرسراوان و ناوەندە راگەیەنەكانی حكوومەت بێدەنگیی لێدەكەن.

چەند رۆژ لەمەوپێش فڕۆكەیەكی میگی هێزی ئاسمانیی لە سمنان بەربۆتەوە و فڕۆكەوان و یاریدەدەرەكەی گیانیان لەدەست داوە و بێدەنگیی لێكراوە و سێ‌ رۆژ دواتر مەسەلەكە روون بۆتەوە.

گیروگرفتی تەكنیكی و لەكار كەوتوویی فڕۆكەكان زیاترین هۆكاری بەربوونەوەیە.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا 5 حاڵەتی بەربوونەوەی فڕۆكەی جەنگیی ئێران لە شارەكانی\"بووشهر، شیراز، بەرندەر عەباس، بنكەی شەشەمی شكاری لە دێزفووڵ و سمنان و ورمێ‌\" فڕۆكە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران بەر دەبنەوە و و بە دەیان كەس بوونەتە قوربانی و حكووومەت لەباتی چارەسەر كردن و هەوڵدان بۆ گۆڕینی فڕۆكەكان بێدەنگییان لێدەكات.