بەربوونەوە لە سەر دارەسێو گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

10:55 - 6 رەزبەر 2720

ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەزبەر، کرێکارێکی بۆکان، بە ناوی "ڕەسووڵ سوڵتانی" کوڕی مستەفا، لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە گوندەکانی شاری میاندوئاو، گیانی لە دەس دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لەگەڵ خێزاندا، بۆ کاری سێوڕنین چووبووە گوندی کۆخانی شاری میاندوئاو، بەهۆی بەربوونەوە لە سەر دارهسێو بەهۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

لەو پەیوەندییەدا حەوتووی ڕابردوو، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە وەرزی پاییز، کرێکارێکی کورد بە ناوی "محەممەدسەلیم لوتفی" خەڵکی گوندی "دەرەبەیانـ"ـی شاری پاوە، لە کاتی گوێزتەکاندن، بەهۆی بەربوونەوە، بە سەختی بریندار بوو.