بە پێشینەترین حەفتەنامەی كوردستان، گیرۆدەی نەبوونی بەڕێوەبەرییە

16:01 - 30 بەفرانبار 2711
كوردپا: نەبوونی بەڕێوەبەرێیەكی سەقامیگر بۆ حەفتەنامەی سیروان، كە بە پێشینەترین حەفتەنامەی پارێزگای كوردستانە، ئەم بڵاڤۆكەی لەگەڵ كێشەی جیدی بەرەوڕوو كردووە و بۆتە ئاستەنگێك لەبەردەم بووژانەوەیدا.

هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكدا پڕژاوەتە سەر كێشە و ئاستەنگ و قۆناغەكانی بەڕێوەبەری لە حەفتەنامەی سیروان و ئاماژەی بەوەش داوە كە بە پێشینەترین، بڵاڤۆكی رۆژئاوای ئێران لە نێوان ئاڵوگۆڕی پرسە بەڕێوەبەرییەكاندا گیری خواردووە و ئەمەش بۆتە گرفتی سەرەكیی حەفتەنامەی سیروان كەلە ساڵی 1384ەوە هەوڵی داوە بە تێڕوانینێكی نوێوە چاپ و بڵاو بكرێتەوە.

حەفتەنامەی سیروان ساڵی 1377 بە بەپرسایەتیی جەلال جەلالی زادە دەستی بەكار كردووە و هەتا ئێستا سەرەڕای ئاڵوگۆڕ و گۆڕینی زۆری بەڕێوەبەریبەردەوام چاپ بووە، بەڵام لە ماوەی 15 ساڵ تەمەنیدا یەكێك لە گرفتە سەرەكییەكان و ئاستەنگی بەردەم پێشكەوتنی سیروان بەڕیوەبەری بووە.

چالاكانی چاپەمەنی و رۆژنامەنووسانی كورد لەو باوەڕە دان لە حاڵێكدا لە دەیەی80دا بەهۆی بەڕێوەبەری تۆكمە و ناوەرۆك و بەرفراوانییەوە سیروان لە پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان و ئازەربایجانی رۆژئاوا بە تیراژی 10 هەزار نوسخە بڵاو دەكرایەوە، بەڵام ئێستا لە قۆناغی تەواو لاوازی خۆی دایە و لە تیراژی كەمتر لە دوو هەزار نوسخەدا چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.

\"3031.jpg\"

پاش ئاڵۆگۆڕ لە پۆستە سەرەكییەكان كوردستان وەك پارێزگا، ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، هەمیاریی شارەوانیەكان و ئیدارەی چاوەدێری بەسەر چاپەمەنییەكان، ئاڵۆگۆڕ بەسەر بەڕێوەبەری یەكەمی سیروانیشدا هاتووە و لە ساڵی 1384ەوە هەتا ساڵی 1388 خراپترین قۆناغی كاریی حەفتەنامەی سیروان بووە.

هەرچەند لەباری دانی مۆڵەت و بەناو ئێستا 34 بڵاڤۆك لە پارێزگای كوردستان هەیە، بەڵام هەتا سەرەتای ساڵی 1390 تەنیا 10 بڵاڤۆكیان چاپ و بڵاو كراونەتەوە و زۆرێك لەو10 بڵاڤۆكەش بە شێوە كاتی و پچڕ پچڕ بڵاو كراونەتەوە و تەنیا حەفتەنامەی سیروان بە شێوەی رێكوپێك بڵاو كراوەتەوە و هۆیەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە راستەوخۆ لەلایەن ئۆرگانە باڵاكانی حكوومەت لە پارێزگای كوردستان بەڕێوە دەچێت.

سەرەتای ساڵی 1390 مۆڵەتی دە بڵاو كراوە وەك وەرزنامە، مانگنامە، دوو حەفتەنامە و حەفتەنامە بە پارێزگای كوردستان درا كە هەتا ئێستا حفتەنامەكانی \"دیار كهن، ئاوای ماد و گۆڤاری گەشە\" بە فەرمی دەستیان بەكار كردووە و ئەوانی دیكەش هەر بەناو هەن و لەبیر كراون.

وێنە: میهر