بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود پێکرا

10:12 - 19 سەرماوەز 2720

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەمیر ئیلاهی"، خەڵکی شاری سەلاس‌باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود تەقەیان لەو کۆڵبەر کوردە کردبوو.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "ئەو کۆڵبەرە کوردە، لەو ڕووداوە دەستی پێکراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێكی دەرمانی کراوە".

ئەمیر ئیلاهی خەڵکی گوندی "نیوەکار"ی شاری "سەلاس‌باوەجانیـ"ـیە.