بە بەشداریی كەزازی و قوتبەدین سادقی پەردە لەسەر كتێبی "كەلهوڕنامە" لادەدرێت

21:51 - 22 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: دەفتەری یەكەمی كتێبی \"كەلهوڕەنامە\" لە نووسینی ناهید محەممەدی بە ئامادە بوونی دوكتور میرجەلالەدین كەزازی و دوكتۆر قوتبەدین سادقی و محەممەد رەئووف مورادی لە فەرهەنگسەرای \"ئەرەسباران\"ی تاران پەردەی لەسەر لادەدرێت.
\"5648.jpg\"
هەواڵدەریی كتێبی ئێران (ئیبنا) بە پشت بەستن بە پێوەندییە گشتییەكانی بەڕێوەبەریی ناوەندی فەرهەنگی، هونەریی ناوچە 3 و فەرهەنگسەرای ئەرەسباران لە تاران، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 23ی گەلاوێژ بەرگی یەكەمی كتێبی \"كەلهوڕنامە\" بەرهەمی چەند بەرگی لە نووسینی ناهید محەممەدی شاعێر و توێژەری كورد بە ئامادەبوونی دوكتور میرجەلالەدین كەزازی، دوكتۆر قوتبەدین سادقی و محەممەد رەئووف مورادی پەردەی لەسەر لادەدرێت.

\"5647.jpg\"
ناوەرۆكی كەلهوڕنامە بریتیە لە چەند بەشێك لە ئەدەبیاتی فۆلكلۆر و زارەكیی كوردی بە زاراوەی كەلهوڕی پێكهاتووە كە یەكەم بەرگی بە پێشەكیی دوكتۆر میرجەلالەدین كەزازی و \"هەڵكەوت حەكیم\" مامۆستای زمان و ئەدەبیاتی كوردیی زانستگای پاریس و هەروەها رێنوێنی و راوێژكاریی \"ماجد مەردۆخ رۆحانی\" یەكێك لە كارناسانی ئەدەبیاتی كوردی، لەلایەن وەشانگەی \"دەستان\" لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

ناهید محەممەدی شاعیر و توێژەری كورد ساڵی 1354ی هەتاوی لە شاری قەسر شیرین لەدایك بووە.
هەتا ئێستا چوار كۆمەڵە شێعری بە زاراوەی كەلهوڕی بەناوەكانی \"چەوەڕێ‌، دەروەچەیل شەكەت، هاواری بەڕوو، و نێرگزی پەژارە\"ی بڵاو كردۆتەوە.