بە بەشداریی کوردانی نیشتەجێی ئیتالیا، سمینارێک لەسەر زمانی زگماکی بەرێوەچوو+وێنە

14:36 - 3 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: لە سمینارێکی هاوبەشدا، کە لەلایەن نەتەوەکانی چەند وڵاتێکی جیهانەوە لە ئیتالیا رێکخرابوو، رێز لە زمانی زگماکی گیرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە ولە رۆژی جیهانیی زمانی زگماکیدا و بە شداریی کوردەکانی وڵاتی ئیتالیا، سمینارێک بە مەبەستی بەرز راگرتنی زمانی زگماکی لە شاری \"بۆلزانۆ\"ی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

نەتەوەکانی، کورد، ئیتالیایی، چین، ئەفریقایی، پیروو، ئۆکراین و بەنگلادیشی لەو سمینارەدا بەشدار بوون، کە بەر لە دەستپێکی سمینارەکە، بەشداران رێپێوانێکیان بە نێو شاری بۆلزانۆی ئیتالیادا بەڕێوە برد.

لە دەستپێکی سمینارەکەدا، کێبڕکێیەکی وێنەکێشی لە نێو منداڵانی سەربەو نەتەوە جیاجیاکانی بەشداری ئەو سمینارە بەڕێوەچوو، کە ٤ منداڵ وەکوو سەرکەوتوان دیاری کران، کە دوو کەس لەو منداڵانە کورد بوون.

لە بڕگەیەکی دیکەی سمینارەکەدا، میزگردێک دەستی پێکرد و نوێنەری هەرکام لە نەتەوەکان وتارەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

محەمەد وەیسی چالاکی سیاسیی کورد، وەکوو نوینەری کوردەکان بەشداریی لەو میزگردەدا کرد، کە لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە \"بێبەش بوونی نەتەوەی کورد لە خوێندن بە زمانی زگماکی کرد، کە بەهۆی دەسەڵاتی زاڵ بەسەر وڵاتەکەیانەوە، ئەو مافەیان لێ زەوت کراوە\".

هەروەها لە بڕگەکانی دیکەی سمینارەکەدا، چەند هاوولاتییەکی دیکەی کورد، راوبۆچوونی خۆیان بە بۆنەی گرینگیی زمانی دایکی دەربڕی و باسیان لە ستەمی دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئێران بەسەر کوردستاندا کرد.

ساڵی رابردووش لە رۆژی جیهانیی زمانی زگماکیدا، سمیناری رێزگرتن لە زمانی زگماکی لەلایەن کوردەکانی نیشتەجێی وڵاتی ئیتالیاوە لە شاری بۆلزانۆ بەڕێوەچووبوو.
ئا: ئارام. ح

\"24925.jpg\"

\"24923.jpg\"

\"24922.jpg\"

\"24926.jpg\"

\"24927.jpg\"

\"24929.jpg\"

\"24930.jpg\"

\"24928.jpg\"