بێکاربوونی ٨٨ کرێکاری کارگەری پەلەوەری مانێشتی ئیلام
10:54 - 2 خەزەڵوەر 2720
بەهۆی کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی بەرپرسانی ئاستی باڵای پارێزگای ئیلام، لە مەڕ کەمبوونی مریشک، تەنیا کارگەی پەلەوەری ئەو کارگەیە داخراوە و بوو بەهۆی بێکاربوونی ٨٨ کرێکار.
کەمیی مریشک لە بازاڕی ئیلام، یەکێک لە کێشە و نیگەرانییەکانی هاووڵاتییانی ئەو پارێزگا سنوورییە و لە ئێستادا ئەو پارێزگایە لەگەڵ کەمیی مریشک بەرەڕوویە و نرخی هەر کیلۆ مریشکێک ٢٥ هەزار تمەنە.
ئەو کرێکارانە چەندین ساڵە لەو کارگەیە دامەزراون و سەرەڕای دواکەوتنی مووچەکانیان، لە سەر کارەکەیان دەرکراون.
لەو پەیوەندییەدا، هەواڵدەریی فارس لە پارێزگای ئیلام، لە زاری بەرپرسی هەیئەتی بەڕێوەبەری مریشکدارانی پارێزگای ئیلام بڵاوی کردبووە ژمارەیەک لە کرێکارانی ئەو کارگەیە لە هەوڵی تێکدانی و داخستنی ئەو کارگەیەدا بوونه کە لەلایەن بەشی پەیوەندیدارەوە لە سەر کارەکەیان دەرکراون.