بێکاربوونی ٦ هەزار کەسی دامەزراوە یەکە سێنفییەکان لە سنە بەهۆی کۆرۆنا

11:24 - 21 بەفرانبار 2720

لە یەک ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٦ هەزار کەس لە کرێکارانی دامەزراو لە یەکە پیشەییەکان لە شاری سنە بێکار بوونه.

بەرپرسی یەکیەتیی ڕێستۆراندارەکان، تالارەکان و ئەماکنەکان، ڕایگەیاندووە:" ئەو ٦ هەزار کرێکارە دامەزراوە لە یەکە سێنفییەکانی وەک؛ ڕێستۆرانەکان، ساندویچ فرۆشییەکان، فەست‌فود، جگەری، کەبابی، کەلەپاچە، قاوەخانەکان و  چایخانەکان سەرقاڵی کار بوونه".

بە وتەی "مەنسوور خوش‌ئەبروو"، هیچ یارمەتێکیان بە یەکه سێنفیییەکان لەو ماوەیەدا نەکراوە و هەنووکە ٥٠ لەسەدی ئەو شوێنە ئاماژە بۆ کراوانە کراونەتەوە و خەڵکێکی زۆر ب هۆی ڤایروسەوە کارەکەی خۆیان لەدەست داوە.