بێهزاد ئەدوایی بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا

10:36 - 25 رەشەمه 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهزاد ئەدوایی"، خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمە، ناوبراویان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردبوو.