بێهزاد مەحموودی کە ئاگری لە خۆی بەردابوو بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

10:29 - 3 جۆزەردان 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردان، "بێهزاد (محەممەد) مەحموودی"، پەنابەری سیاسیی خەڵکی بۆکان کە لەبەردەم نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، پێتەختی هەرێمی کوردستاندا، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی گیانی لەدەست دا.

بێهزاد مەحموودی، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، لەبەردەم نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر دەستی دابووە مانگرتن و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ وڵامنەدانەوەی UN بە نیسبەت داخوازییەکانی خۆی سووتاند. ڕێژەی سووتاویی ئەو پەنابەرە ٩٠ لەسەد ڕاگەیەندرابوو.

بێهزاد مەحموودی، ئەندامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانە.