بۆکان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:44 - 8 گەلاوێژ 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چیا ئاغابەیگ پوور"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "ڕەحیم‌خان" سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، چیا ئاغابەیگ پووریان بە تۆمەتی "لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیران"، دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتیە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی نابراو بێئاکام ماوەتەوە.