بۆکان؛ هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:57 - 1 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرکۆ تابناک"، خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان شێرکۆ تابناکیان بە "پڕۆپاگەندە دژی نیزام لەڕاستای بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.