بۆکان؛ هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

13:14 - 28 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال وەفایی"، کوڕی حاجی عومەر و خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکی ئازاد کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووەوە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی جەلال وەفایی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.