بڕینەوەی حوکمی زیندان بۆ خوێندكارێكی كورد

15:36 - 30 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: حوكمی زیندانی كردنی خوێندكارێكی خەڵكی شاری مەریوان لە دادگەی پێداچوونەوەی سنە پشتراست كراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دادگەی پێداچوونەوەی سنە حوكمی یەك ساڵ زیندانیی تەعزیریی فەرهادی شەفیع زادەی تەئید كردۆتەوە.

فەرهاد شەفیع زادە خوێندكاری رشتەی فەلسەفەی زانكۆی تەورێز، رێكەوتی ٢٠ی گەلاوێژ لە مەریوان بە تۆمەتی \" تێكدانی نەزمی گشتیی و رەخنە لە كەسایەتیەكانی سیاسییەكانی ئێران\" لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا.

\"24854.jpg\"
فەرهاد شەفیع زادە خوێندكاری رشتەی فەلسەفەی زانكۆی تەورێز
ئەو خوێندكارە كوردە و دوای ئەوەیکە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا، لەلایەن دادگەی ئینقلابی مەریوانەوە یەک ساڵ حوکمی زیندانی كردنی بۆ بڕاوبوویەوە.

ئەو خوێندكارە كوردە كە ئەندامی شۆرای ناوەندیی كانوونی فەرهەنگی ـ كۆمەڵایەتیی زاگرۆس و ئەندامی دەستەی نووسەرانی بڵاڤۆكی خوێندكارییە، لەلایەن حەراسەتی زانكۆی تەورێزەوە بە دوو تێرم بێبەری كردن لە خوێندن حوكم دراوە.

لەلایەكی دیكەوە چەند رۆژ لەمەوبەر، ئاسۆ عەزیزی چالاكی پێشووی خوێندكاریی کورد لە زانكۆی پەیام نووری مەهاباد، بە یەك ساڵ زیندان حوكم درابوو.

ئەو هاووڵاتییە كوردە رۆژی ١٨ی سەرماوەز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە لە شویةی کارەکەی دەستبەسەر كرابوو.