بڕینی ڕێکۆردە شاخەوانییەکان لە لایەن ژنە وەرزشوانێکی ئیلامیەوە

14:42 - 23 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: ژنە کوردێکی ئیلامی توانیی دووهەمین ڕێکۆردی شاخەوانیی بە بەرزیی ٤ هەزار میتری لە ماوەی ئەم ساڵدا ببڕێت.

بە پێی هەوڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە دوو ڕۆژی کۆتایی حەوتووی ڕابردوودا، شاخەوانێکی کورد بە ناوی سەعیدە سەففارییان توانیی بگاتە لووتکەی کێوی تووچاڵ لە پارێزگای تاران.

سەرکەوتنی ئەو وەرزشوانە لە کێوی تووچاڵ، لە کەشوهەوایەکی تەم و مژاویی و سەرمای ژێر ٩ پلەدا بووە.

کێوی تووچاڵ بە بەرزایی ٣٩٦٥میتر لە باکووری شاری تاران هەڵکەوتووە.

خاتوو سەعیدە لە سەرەتای ساڵی ٩٤دا توانیبووی بۆ یەکەمجار بەسەر کێوی ئاگری بە بەرزایی ٥١٣٧میتر، لە کوردستانی تورکیەدا سەرکەوێت.

ناوبراو کە ئەندامی هەیئەتی شاخەوانیی پارێزگای ئیلامە، لە هاوینی ئەو ساڵدا خولێکی ڕاهێنەریی شاخەوانی بۆ ٦ ژنی دیکەی کورد لە پارێزگای مازەندەران بەڕێوە ببات.